محەممەد باقر قالیباف، سەرۆکی مەجلیسی شۆرای ئیسلامی لە دووەمین لێدوان بۆ خەڵک، جەختی لەوە کردەوە: لە بەرەکانی شەڕدا باوەڕمان بە خودا ئەوەیە کە دەبێت ئازایانە دژی دوژمنی ستەمکار بجەنگین و دانوستان بکەین بۆ ئەوەی ڕێگرییەکی بەردەوام دروست بکەین.
وتیشی: دەبێت ئەوەندە بەهێز بین کە ئەمریکا و جیهان و ناوچەکە تێبگەن کە ناتوانن بەئامانجەکانی خۆیان بگەن. ئەوە کاتێکە کە ڕێگرییەکی بەردەوام بەدەست دەهێنین و دەبێت ئەم دەسەڵاتەمان بۆ هەموو ئەکتەرەکانی ناوچەیی و جیهانی سەلماندبێت بۆ ئەوەی کەس ناوێرێت هێرشمان بکاتە سەر.
وتیشی: کاتێک دەڵێین ئێمە هەم شەڕ دەکەین و هەم دانوستان دەکەین، مەبەستمان ئەوە نییە کە شەڕێکی بێکۆتایی ئەنجام دەدەین یان بەردەوام دانوستان دەکەین؛ بەڵکوو مەبەستمان ئەوەیە کە ئێمە خەبات دەکەین بۆ ئەوەی دوژمن بێ ئومێد بکەین و ناچاری بکەین کە تەسلیم بە داواکارییە ڕەواکانی میللەتەکەمان بێت.
سەرۆکی مەجلیسی شۆرای ئیسلامی بە ئاماژەدان بە پێشنیاری ئەم دواییەی لایەنی ئەمریکا بۆ کۆتایی هێنان بە شەڕ وتی: سەبارەت بەو پێشنیازە کە خراوەتەڕوو، پێشتریش وتوومانە و دیسانیش دەڵێین کە سەرۆکی ئەمریکا بەڵێنی داوە و ئێستا پێشێلی کردووە و بەڵێنەکەی شکاندووە. ئەمریکا دەبێ سزا بدرێت و هەڵسوکەوتی خۆی بگۆڕێت و وا تێبگات کە دەبێت داواکاری ڕەوای نەتەوەی ئێران قبوڵ بکات.
Your Comment